لە مەزادخانەی كەلار دەستبەسەر بڕێك شلیكی خراپبوودا گیرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای كەلار لە هەڵمەتێكیاندا لە مەزادخانەی كەلار دەستیان بەسەر بڕێك شلیكی خراپبوو گرت كە شیاو نەبوون بۆ خواردن (كەڕوو لێی دابوو) دواتر لەناوبران.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای كەلار كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای كەلار شەو و ڕۆژ لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان سەردان و پشكنین لە سنووری قەزاكە ئەنجامدەدەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەڵمەتێكدا لە مەزادخانەی كەلار دەستبەسەر بڕێك شلیكی خراپبوودا گیرا كە شیاو نەبوون بۆ خواردن (كەڕوو لێی دابوو) و دواتر لەناوبران.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین لە هاوڵاتییان لە كاتی كڕین خۆراك و پێداویستی جوانی سەیری بكەن و لە هەر حاڵەتێك لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداربكەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە هۆڵ و ماركێتی ئەكواپارك لە شاری سلێمانی كەوتەوە

بابەتی دواتر

لە رێگای سێ درۆنەوە هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سەربازی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share