كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش یەك بۆ دوو پلەی سیلیزیی نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتردەبێت لە تۆماركراوی ڕۆژی پێشوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزمتر دەبێت لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو بە نزیكەی 1 تا 2 پلە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر / 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی / 14 پلەی سیلیزی

دهۆك / 16 پلەی سیلیزی

كەركوك / 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە / 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ / 16 پلەی سیلیزی

سۆران / 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان / 19 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەهای دۆلارەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی گڕگرتنی گازەوە 27 هەزار مریشك لە پەلەوەرخانەیەكی سنووری راپەڕین دەسووتێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share