لەبارەی بەهای دۆلارەوە زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بە 165 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، بانكی ناوەندیی نزیكەی 206 مليۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە كە ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت و ئەگەر ماوەی دوو هەفتە بەردەوام ئەو بڕە بخاتە بازاڕەكانەوە بەهاكەی دابەزین بەخۆوە دەبینێت”.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بانكی ناوەندیی عێراق بڕی 206 مليۆن دۆلاری خستەڕوو كە سەرەتا بەهای دۆلار دابەزی، بەڵام دواتر گۆڕانكاری لە خستنەڕوودا كرد بڕی 136 مليۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە كە ئەوەش وایكرد بەهای دۆلار بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت و بەهای 100ی دۆلاری ئەمریكی 167 هەزار دیناری تێپەڕاند.

راشیگەیاند، بەپێی زانیارییەكان بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بانكی ناوەندیی عێراق بڕی ئەو 206 ملیۆن دۆلارەی كە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بیخاتە بازاڕەكانەوە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەیخاتە بازاڕەكانەوە كە ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە بانكی ناوەندی رۆژانە 200 مليۆن دۆلار بخاتە بازاڕەكانەوە ئەوا بەهاكەی دابەزین بەخۆوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. بەهۆی تەقەی خۆشییەوە چوار كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share