ئەمشەو بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گەنجێك لە سنووری قەزای كفری برینداربوو.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو گەنجە لە دایكبووی ساڵی 1991بووە و لە كاتی تەقەی خۆشیدا گوللەیەكی بەركەوتووە و برینداربووە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، لەئێستا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە شاری كەلار كراوە.