بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاویكردەوە و رایگەیاند، “پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی عێراق دەكەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی كەنداوی 25 لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە”.
لە پەیامەكەیدا هاتووە، “ئەم دەستكەوتە گەورەیە سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە هیچ شتێك مەحاڵ نییە لەبەردەم یەكگرتوویی نەتەوە و پێكهاتەكانی گەلێكدا، وەكچۆن هێز و توانای عێراقیشی بەرجەستەكرد بۆ رێكخستنی بۆنەی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی سەركەوتوو و پیرۆزە ئەم دەستكەوتە نیشتمانی، رێكخستنە بێوێنە و ئامادەییە جەماوەرییە سەرنجڕاكێشە”.