شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

دوای چوار ڕۆژ لە سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد و ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک بڕیارە شاندەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت،  “بڕیارە‌ پاشنیوە‌ڕۆ، كۆبونەوەی لوتكە لە‌بە‌غداد ئە‌نجامبدرێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق‌ و سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق‌ و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككەوتن لە‌نێوان هەرێم و بەغداد”.

وتیشی، “شاندی هەرێم هەوڵی زامنكردنی 320 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و  شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات”.

شەوی ڕابردوو 11  كانونی یەكەم، لە ماڵی بەرھەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە بەغداد، کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەریەک لە سەرۆككۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری نەوت ئەنجامدراوە و تیایدا ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنێک تاوتوێکراوە کە چارەسەری بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا شاندی هەرێم لە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیە ئاگادار کراونەتەوە و ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ لێکنزیکبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەشەبودجەی هەرێم لەناو یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بە بۆچوونی من تا حکومەتی هەرێم بە تەواوی نەوت ڕادەستی عێراق نەکات، حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت”.

هەر لەسەر ئەم پرسە ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ناوەڕۆکی ئەم کۆبوونەوەی شاندی هەرێم دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و بەم نزیکانە کۆبوونەوەی لایەنەکان لەسەر ئەم پرسە دەستپێدەکات”.

لە‌كۆبوونە‌وە‌كانی پێشوودا، لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگە‌یاندبوو” ئامادە‌ین رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسی نە‌وت و دارایی بكە‌ین و ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر حكومە‌تی ھە‌رێمە‌ بە‌پێی یاسا و دە‌ستور جێبە‌جێی دە‌كە‌ین، لە‌بە‌رامبە‌ردا دە‌بێت ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم دیاری بكرێت و بدرێت”

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد: دواکەوتنی بودجەی 2021 دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی…
Total
0
Share