ڕانیە.. تۆمەتبارێك دوای ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی پۆلیس دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، تۆمەتبارێك کە بە چەند ماددەیەکی جۆراوجۆر داواکرابوو دوای ئەوەی بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هێزێكی هاوبەش پێكهات بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بە چەندین ماددە لەسەر چەند کەیسێکی جۆراوجۆر و لە چەند دادگایەک و بنکەکانی پۆلیس لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین داواکرابوو، دوێنێ هێزەکانیان تۆمەتبارەکەیان لە ڕانیە دەستگیرکرد، بەڵام لەکاتی دەستگیرکردنیدا بە چەک ڕووبەرووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە.

تۆمەتبار (ئ. ن. ق.) لەدایکبووی ساڵی 1985 دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە/ گردجان لەسەر چەندین کەیسی وەک بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و چەند کەیسێکی تریش داواکراوبوو، وەك ئەوەی پۆلیسی ڕاپەڕین دەیڵێت و ڕوونیشیكردەوە، تۆمەتبار بە چەكی كڵاشینكۆف ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە بەهۆیەوە هاوڵاتییەك و كارمەندێك برینداربوون.

دوای دەستگیركردنیشی دەستگیرا بەسەر چەكەكەی و 129 فیشەک و شەش مەخزەنی کڵاشینکۆف و حەربەیەک و یەك بەتانەدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، دواتر ماڵی تۆمەتبار پشکنرا و لەنێو ماڵەكەیدا کەسێک بەناوی (ه. ع. ح) لەدایکبووی ساڵی 1981 لە ڕەگەزی نێر لەکاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا دەستگیرکرا، هەر لە ماڵەكەدا دەستیشگیرا بەسەر کۆمەڵێک ماددەی هۆشبەری وەک حەشیش، کریستال، سلیکۆن و حەبدا.

بابەتی پێشتر

مۆسكۆ: فڕۆكەكانی ئەمریكا لەسەر بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەدژی ڕوسیا مەشقیانكردووە

بابەتی دواتر

"ئەو تێكدەرانەی داواكاری ڕەوای خوێندكارانیان قۆستووەتەوە دەستگیردەكرێن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share