کارەبا لە بۆشایی ئاسمانەوە بەرهەمدەهێنرێت و دەگوازرێتەوە بۆ زەوی

پڕۆژەیەکی هاوبەشی وڵاتان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای پاک لە بۆشایی ئاسمان، دواتر بگوازرێتەوە بۆ سەر زەوی بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابینکردنی سەرچاوەیەکی بەردەوامی وزەی 24 کاتژمێری، بەبێ بەرهەمهێنانی هیچ پیسکەرێکی ژینگەیی.

بەپێی ئەو وردەکاریانەی کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پڕۆژەکە  هاوبەشە لەنێوان وڵاتی بەریتانیا و سعودیە و لەلایەن کۆمپانیای بەریتانی (Space Solar Ltd) جێبەجێ دەکرێت، یەکەم پڕۆژەی لەم جۆرە دەبێت لە جیهاندا، بەو پێیەی پشت بە دانانی “پانێڵی خۆر لە بۆشایی ئاسمان” دەبەستێت بۆ گواستنەوەی وزە بۆ دەریای باکوور بە بەردەوامی.

پرۆژەکە بریتییە لە دانانی پانێڵی خۆر “پلێتی وەرگرتنی وزەی خۆر” لە خولگەی زەویدا، کە لەلایەن ڕۆبۆتەکانەوە کۆدەکرێنەوە، لەکاتێکدا کارەبا دەگۆڕێت بۆ شەپۆلی ڕادیۆیی فریکوێنسیی بەرز کە دەگوازرێتەوە بۆ ڕووی گۆی زەوی.

دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، پانێڵە تەواوەکانی مانگی دەستکرد نزیکەی یەک میل پان و کێشیان دوو هەزار تۆنە.

دانانی پانێڵی خۆر لەسەر مانگی دەستکرد بەسەر ئەو کێشەیەدا زاڵ دەبێت کە ڕووبەڕووی پانێڵە خۆرەکان دەبێتەوە لەسەر زەوی، بەو پێیەی پانێڵە خۆرەکان لە بۆشایی ئاسماندا دەتوانن تیشکی خۆر لە شەودا و لە هەموو بارودۆخێکی کەشوهەوادا وەربگرن.

بیرۆکەی کۆکردنەوەی کارەبا لە پانێڵە خۆرەکان لە بۆشایی ئاسمان و ناردنەوەی بۆ سەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر، بەڵام تا ئێستا نەبووەتە واقیع، سەرەڕای بوونی کێبڕکێیەک لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە لەسەر پڕۆژەی هاوشێوە کاردەکەن، لەوانەش چین و ئەمریکا و ژاپۆن.

بابەتی پێشتر

وزەی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات: ئەگەری هەیە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا لەهەر چرکەیەکدا بتەقێتەوە

بابەتی دواتر

وێنەی ئەو گەنجەی ئەمشەو بە خاكەناز كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share