میسر نەخۆشخانە حکومییەکان بە کرێ دەدات بە کەرتی تایبەت

حکومەتی میسر لە رێگای پڕۆژە یاسایەکەوە دەیەوێت هەندێک لە نەخۆشخانە حکومییەکان بە کرێ بداتە کەرتی تایبەت و راوێژکارێکی سەرۆک ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئامانج لەو کارە خزمەتکردنی هاوڵاتییانە.

لەو بارەیەوە دکتۆر محەمەد عەواد تاجەدین،راوێژکاری سەرۆکی میسر بۆ کاروباری تەندروستی و خۆپاراستن لە چاوپێکەوتنێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”پرسی بەکرێدانی نەخۆشخانە حکومییەکان، لە هەموو ئاستەکاندا بە وردی لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت لەگەڵ دڵنیابوون لە دابینکردنی ژمارەی پێویستی دامەزراوەکانی چاودێریی تەندروستی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان”.

دەشڵێت، ”لە هەموو حاڵەتەکاندا کاری لە پێشینەمان خزمەتکردن و دابینکردنی چاودێریی تەندروستییە بۆ هاوڵاتییان، هاوکات جێبەجێکردنی یاسای تەندروستیی گشتگیر، چارەسەرکردن لەسەر ئەرکی دەوڵەت و دۆزینەوەی پێشوەختەی نەخۆشییەکان لە پێشینەی کارەکانی دەوڵەت و سەرۆک و حکومەتن”.

لەلایەکی دیکەوە دکتۆر ئوسامە عەبدولحەی، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی میسر رایگەیاندبوو، ”سەندیکا پشتگیری لە هاندانی کەرتی تایبەت دەکات بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکان و سەنتەری پزیشکی، بەڵام بەشداریکردنی لە بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە حکومییەکان رەتدەکاتەوە”.

بابەتی پێشتر

لەناو بازاڕی هەولێر كەسێك كوژرا

بابەتی دواتر

سەندیکای پزیشکانی عێراق: سەنتەرەکانی جوانکاری هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشیی ئایدزن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی  بەهێز دورگەی بالی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز دورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا هەژاند تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانییەوە ئاشکرانەکراوە. بنکەی بومەلەرزەزانی ئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share