چوار كەسی خەڵكی دهۆك لە مێردین كوژران

چوار كەسی خەڵكی دهۆك لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای مێردین لە باكووری كوردستان لە ئۆتۆمبێلەكەیاندا كوژران.

رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك شارۆچكەی نسێبین روویداوە و كەسێكی دیكەی ناو ئۆتۆمبێلەكە بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

كوژراوەكان بە گولـلەی دەمانچە لە سەریان دراوە و هۆكاری پەلاماردانەكە نەزانراوە، ئۆتۆمبێلی خێزانەكە هەڵگری تابلۆی ژمارە دهۆك-ە، بۆیە ئەگەری هەیە پاڵنەری رەگەزپەرستی لە پشت رووداوەكەوە بێت.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا هەشت كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

وزەی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات: ئەگەری هەیە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆرۆژیا لەهەر چرکەیەکدا بتەقێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share