بەشیر حەداد: دواکەوتنی بودجەی 2021 دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هۆشداری دەدات لە دواکەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق و دەڵێت ئەگەر پرۆژە یاساکە دوابکەوێت مەترسیی دواکەوتنی موچە بەردەوام دەبێت.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی دووەم، بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕاگەیاندووە، “حکومەتی عێراق دواکەوتووە لە ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبێت”.

بەشیر حەداد دەڵێت، “ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕێی ناردنی پرۆژە یاساکەین تاوەکو تێبینییەکانی خۆمان لەسەر پرۆژە یاساکە بخەینەڕوو خوێندنەوەی بۆ بکەین بەمەبەستی پەسەندکردنی”.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسیلەوەشکردووە کە دواکەوتنی بودجە کێشە بۆ لایەنی دارایی و ئابوری وڵات دروستدەکات و ئەگەری زۆرە لە چەند مانگی داهاتوودا موچەی فەرمانبەران دوابکەوێت.

بڕیاربوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات و لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە.

 

بابەتی پێشتر

کازمی لە سەردانێکیدا بۆ تورکیا دۆسیەی سیاسی و ئابوری تاوتوێ دەکات

بابەتی دواتر

شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بۆ دەربازبوونی یەکجاری لە قەیرانی دارایی پێویستە پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە

لە کۆتاییەکانی هەموو ساڵێکی داراییدا، بابەتی نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق، دەبێتە پرسێکی گرنگ و جێگەی بایەخی میدیاکان،…
Total
0
Share