پەرلەمانتارێك: 95%ی بڕگە و ماددەكانی پڕۆژەیاسای بودجە تەواو بووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، داڕشتنەوەی 95%ی بڕگە و ماددەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تەواو بووە.

عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دواكەوتنی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حكومەتەوە ئامانج لێی زامنكردنی تەواو ئامادەكردنییەتی، بەتایبەت لەكاتێكدایە گۆڕانكاریی بەردەوام بەسەر نرخی نەوت و بەهای دۆلاردا دێت لە بازاڕەكاندا.

حەمامی لە لێدوانێكی بۆ میدیای فەرمیی عێراق ئەوەشی وت، “دۆسیەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە و هەماهەنگی نێوان بەغداد و هەولێر لەبارەیەوە بەهەمان شێوە پێویستی بە كاتە، باوەڕناكەم ئاستەنگ بێت، بەپێی زانیارییەكانم 95%ی بڕگەكانی بودجە تەواو بووە”.

دەربارەی وادەی گەیاندنی پڕۆژەیاساكە لەلایەن حكومەتەوە بە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی پێشبینی خۆی نیشاندا بەوەی ئامادەكردنی كۆتایی “زیاتر لە مانگێك ناخایەنێت” لە دوای گەیشتنیشی، ئەگەر هەمواریش بكرێت گۆڕانكاریی سادە دەبێت بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەری دوانەكەوێت.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر پێنج كەس هەوڵی رفاندنی كەسێك دەدەن

بابەتی دواتر

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: هەرێمی كوردستان لەبەردەم دۆخێكی ناڕووندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share