(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە لە مەدریدەوە گەیشتە چارەکی کۆتایی کۆپا

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی بەرشلۆنە یاری قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیای بەرانبەر ڕایۆ ڤایکانۆ ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای تیرێزا ڕیڤێرۆ بووە میوانی ڕایۆ ڤایکانۆ و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ڤایکانۆ لە خولەکی 63 لەلایەن فیران تۆرێس و گۆڵەکانی بارساش لە خولەکەکانی 70 و 80 لەلایەن لیۆنێل میسی و فرینکی دی یۆنگەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە قۆناغی 16ی بڕی و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە هەمان قۆناغدا و تاوەکو ئێستا یانەکانی لیڤانتی، ڕیاڵ بیتیس، ڤیاڕیاڵ، ئیشبیلیە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس، سپالی بڕی و لە نیوەی کۆتایی ڕوبەڕوی ئینتەر دەبێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) شیفێڵد و ئێڤەرتۆن، مانچستەر سیتیان گەڕاندەوە لوتکەی پریمەرلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share