دەستبەسەر 850 کیلۆ ترێی خراپبوودا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 854 كیلۆگرام ترێی هاورده‌كراودا گیراوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “راپۆرتی لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر854 كیلۆگرام ترێی هاورده‌كراودا گرتووه‌”.

روونیشیکردەوە، “به‌هۆی كه‌ڕووكردنییه‌وه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌، بۆیه‌ به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكکاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر لێخوڕینی تاکسی مەرجدار دەکات

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیاندا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە: نابێت لەپێناو بەرژەوەندیی چەند كەسێك پڕۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە پەكبخرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیوا روكن بەختیار ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە…
Total
0
Share