کەشناسی: ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان کەش بەگشتی هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتى لەنێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.

پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی پێشوو دەبێت .

هەروەها سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک کات بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور .

پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بە یەک پلە بەرزدەبنەوە .

بابەتی پێشتر

لیرەی تورکی %3ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا و دابەزینێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سیمکارتی بێخاوەن و ئۆتۆمبێلی تۆمارنەکراو بڕیار دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share