بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر مەرجەکانی لێخوڕینی تاکسیی بۆ مۆڵەتی شۆفێریی جۆری B ئاشکراکرد و راشیگەیاندووە، گۆڕینی مۆڵەت بۆ مۆڵەتی تایبەت بە تاکسی پێویست بە دووبارەکردنەوەی تاقیکردنەوە و تراییەکان ناکات.
لە راگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ” بەپێی رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2023ـی وەزارەتی ناوخۆ، هاوڵاتییان بە مۆڵەتی شۆفێری جۆری B و بە چەند مەرجێک دەتوانن تاکسی لێبخوڕن”.
هاتوچۆی هەولێر مەرجەکانی لێخوڕینی تەکسی بۆ هەڵگرانی مۆڵەتی شۆفێری جۆری B بڵاوکردووەتەوە کە بەمشێوەیەن:
- ماوەی ساڵێک تێپەڕبوبێت بەسەر دەرهێنانی مۆڵەتەکەیان لە جۆری B.
- داواکار تەمەنی 20 ساڵی تەواوکردبێت.
- دەستەواژەی Taxi لەسەر پشتی مۆڵەتەکە دەنووسرێت لەپاش گۆڕینی.