ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە بەڕێوەدەچن.
لە خولی ئینگلتەرا کاتژمێر 11ی شەو مانچستەر یونایتد لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بە کریسستاڵ پاڵاس دەگات.
مانچستەر 38 خاڵی هەیە و سێیەمە و کریستاڵ پاڵاسیش 22 خاڵی هەیە و دوانزەیەمە.
لە ئیتاڵیاش لەجامی سوپەری ئیتاڵیا هەردوو یانەى ئەى سی میلان و ئینتەرمیلان بەیەک دەگەن.
میلان 7 جار بووەتە پاڵەوان و ئینتەریش 6 جار ناسناوەکەى بەدەستهێناوە.
لەجامی یەکێتیی ئینگلتەرا لیدز یونایتد بەرامبەر کاردیف سیتی یاریی دەکات.
لەجامی شای ئیسپانیاش ئەتلەتیکۆمەدرید دەبێتە میوانی لیڤانتی.
سبەى پێنجشەممە بەرشلۆنە و ڕیاڵ بەجیا یارییان هەیە
یارییەکانی ئەمڕۆ چوار شەممە
جامی سوپەری ئیتاڵیا
میلان – ئینتەرمیلان 10:00
خولی ئینگلتەرا
کریستاڵ پاڵاس – مانچستەر یونایتد 11:00
جامی شای ئیسپانیا
خیخۆن – ڤالێنسیا 9:00
بلباو – ئیسپانیۆل 10:00
لیڤانتی – ئەتلەتیکۆمەدرید 11:00
جامی یەکێتیی ئینگلتەرا
لیدز یونایتد – کاردیف سیتی 10:45