هاوشێوەی خەیاڵێکی زانستییە
زانایان دەیانەوێت جگەری بەراز بۆ مرۆڤ دابنێن

زانایان هەوڵدەدەن جگەری بەراز زیاتر نزیکبکەنەوە لە جگەری مرۆڤ، بۆئەوەی یارمەتیدەر بێت لە پڕکردنەوەی خواستی زۆر بۆ چاندنی ئەندامەکانی جەستە لە ئەمریکا، لەکاتێکدا “ئەمە زیاتر خەیاڵی زانستییە”، بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەسۆشیەیتد پرێس.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە جگەری بەرازێک کراوە کە “گۆڕانکارییەکی وردە وردەی بەسەردا هێنراوە” و لە “قاوەیی سوورباو”ەوە بۆ “نیوە شەفاف” گۆڕا، لە ڕێگەی کۆمەڵێک گۆڕانکاریی پزیشکییەوە.

ئەم گۆڕانکارییە ئامانجی ئەوەیە وردە وردە جگەری بەراز “وەک جگەری مرۆڤ دەربکەوێت و کاربکات” و بەشێکە لە هەوڵەکانی زاناکان بۆ “کەمکردنەوەی کەمی نەشتەرگەریی چاندن لە ئەمریکا لەڕێگەی ئەندازیاریی بایۆلۆجییەوە”.

یەکەم هەنگاوی کرێکارانی ئەو تاقیگەیەی کە دەکەوێتە پەراوێزی شاری “مینیاپۆلیس” لە ویلایەتی “مینێسۆتا”ی ئەمریکا، گرتوویانەتەبەر، بریتییە لە “شۆردنی ئەو خانانەی کە وایکردووە جگەر کارەکانی خۆی ئەنجامبدات، دواتر ڕەنگەکەی وردە وردە کاڵ دەبێتەوە، لەگەڵ شیبوونەوە و فڕێدانی خانەکان.”

پاشان “خانەکانی جگەری مرۆڤ لە ئەندامە بەخشراوەکانەوە کە ناتوانرێت بچێنرێن پەمپ دەکرێن بۆ ناو ئەو پێکهاتە لاستیکییە”.

خانە زیندووەکانی جگەری مرۆڤ دەگوازرێنەوە بۆ پەیکەری ئەو ئەندامە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەندامەکە.

جێف ڕۆس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایرۆماتریکس دەڵێت، “ئەوەی ئێمە دەیکەین، لە بنەڕەتدا دووبارە چاندنی ئۆرگانەکانە، ئەندامەکە چیتر لە  جەستەدا وەک ئەندامێکی

ئەگەر لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەند بکرێت، تاقیکردنەوەی سەرەتایی لە دەرەوەی جەستەی نەخۆشێک ئەنجام دەدرێت.

توێژەران جگەری بەرازێک کە دەرکەوت زیاتر لە جگەری مرۆڤ دەچێت لە دەرەوەی جەستەی نەخۆشێک دادەنێن بۆ ئەوەی خوێنی کەسێک بپاڵێون کە جگەری لەناکاو لەکارکەوتووە.

زیاتر لە 105 هەزار کەس لە لیستی چاوەڕوانیی ئەمریکیدا هەن بۆ چاندنی ئەندامەکانی جەستە و هەزاران کەسیش پێش ئەوەی نۆرەیان بێت دەمرن و هەزاران کەسی دیکەش لە لیستەکەدا تۆمارنەکراون، چونکە پێدەچێت ژمارەکان زۆر گەورە بن بۆ ئەوەی چاوەڕێی بەدیهێنانی ئەمە بکەن خەون، کە پێدەچێت زۆر دوور بێت، بەپێی ئاژانسەکە.

دکتۆر ئەمیت تیڤار، پزیشکی نەشتەرگەری چاندن لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی پیتسبورگ دەڵێت، “ژمارەی ئەو ئەندامانەی کە هەمانە، ناتوانێت پێداویستی پڕبکاتەوە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

دەستگیركردنی دوایین باوكی رۆحیی مافیای ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
Total
0
Share