قوباد تاڵەبانی لەگەڵ برێت مەکگۆرک کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ برێت مەکگۆرک کۆبووەوە و کێشە ناوخۆییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا شاندی ئەمریکا پشتگیریی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیانکردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارتی پێشمەرگەدا.

هیوای ئەوەیان خواست کە  لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانەوە چارەسەری کێشە ناوخۆییەکان بکەن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی وزە و سیاسەتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کرا و جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، دەبێت هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ پەلەبکەن لە رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ناکۆکییانە بهێنرێت کە چەندین ساڵە هەیە.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، لەم قۆناغەدا پەیوەندییەکان لە ئاستێکی باشدان و پێویستە ئەم دەرفەتە بەکاربهێنین تا رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز و هەموو ئاستەکانی دیکە بکرێت کە لە بەرژەوەندیی هەموو هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێت.

لەمبارەیەوە وەفدی ئەمریکا پشتگیریی خۆیان بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانە دەربڕی و ئامادەییان نیشاندا هاوکاریی هەر دوو حکومەت بکەن بۆ ئەوەی بە رێککەوتنێکی گشتگیر بگەن کە لە خزمەتی هاوڵاتییانی کوردستان و عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا بێت.

بابەتی پێشتر

ئانۆ جەوهەر: لە كابینەی نۆیەم توانیمان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت خێراتربكەین و نرخەكەشی هەرزانتر بكەین

بابەتی دواتر

هێڵێکی فڕۆکەوانیی ئەمریکا بەهۆی فڕین لە ئاسمانی عێراق سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق داوای گواستنەوەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاودێریی دارایی عێراق داوایکردووە مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە…
Total
0
Share