د. مەجید حەمەئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمیی حزبەكەی رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم خۆی لە بەرپرسیارێتی دەدزێتەوە و گلەیی هەبێت رووبەڕووی حكومەت دەكرێتەوە نەك حزب، لە هیچ شوێنێكی دونیا نەبووە كەمتەرخەمی بخرێتە ئەستۆی حزب و لایەنەكان وەك ئەوەی سەرۆكی حكومەت لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژەی پێكرد.
وتیشی، ئەوەی روویداوە تەنها لە فەرهەنگی كابینەی نۆیەمدا بووە حكومەت خۆی ئەركەكان جێبەجێنەكات و بیخاتە ئەستۆی حزبەكان”.
راشیگەیاند، “هیچ كاتێك باس لە داهاتی خاڵە سنوورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران ناكرێت و تا ئێستا روون نییە كە ئاخۆ داهاتی نەوت هەمووی دەخرێتە خزمەتی حكومەت و هاوڵاتییانەوە؟.. بێگومان نەخێر”.
وتیشی، “نەك یەكێتی سەرجەم حزبەكانی دیكەش لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك گلەییان هەیە و حكومەتی عێراقیش سەرنج و تێبینی خۆی لەسەر شێوازی ئیدارەدان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم و داهاتەكەی هەبووە”.