وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت دەمانەوێت غازی زیاتر لە ئێرانەوە هاوردە بكەین و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە پەرەپێدەدەین و زیاتر لە دوو هەزار كۆمپانیامان لە ئێران كاردەكەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەكەی رایگەیاند، “دەمانەوێت پەرە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئێراندا بدەین و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بگەیەنینە 30 ملیار دۆلار و هەفتانە زیاتر لە 200 گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامدەدرێت.
وتیشی، “دەمانەوێت غازی زیاتر لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاوردە بكەین و لە ئێستا دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی توركیایان كردووە”.
راشیگەیاند، لەگەڵ ئێران پرسی تیرۆر و توندكردنی ناوچە سنوورییەكانمان تاوتوێكرد و لەسەر پرسە ئەمنییەكانیشدا هاوڕابووین.