هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی عێراق بڵاویانکردەوە، پاداشتی دارایی بۆ هەر کەسێک تەرخانکراوە کە بتوانێت ئەو شوێنانە ئاشکرابکات کە قوربانیانی شەڕی کەنداوی نێوان عێراق و كوەیتی تیا حەشاردراوە.
هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، “داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە زانیارییان لەسەر ئەو شوێنانە هەیە کە قوربانیانی عێراقی و کوەیتی جەنگی کەنداویان تێدا بەخاکسپێردراوە لە خاکی عێراق بێت یان خاکی کوەیت” زانیارییەكانمان پێبگەیەنن.
ئاماژەشیان بەوەکردووە، “پاداشتی دارایی بۆ هەر کەسێک تەرخانکراوە کە زانیاریی دروستمان لەوبارەیەوە پێبدات و بگەین بە ئەنجامێکی ئیجابی لە رێگەیانەوە”.