چوار خواردنەوە بۆ بەهێزکردنی گەشەی قژ

هەمووان دەزانین بوونی قژێکی پڕ و تاڵی ئەستوور پەیوەندی بە هۆکارە بۆماوەییەکانەوە هەیە، بەڵام لە رێگەی چەند خۆراک و سیستمێکی دیاریکراوەوە دەتوانین کاریگەریی لەسەر قژمان دروست بکەین.

رۆبالی داتا شارەزای خۆراکی هندی رایگەیاند، “دەکرێت لە رێگەی گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکیمان، ببینە خاوەنی قژێکی پڕ و تاڵی ئەستوور، ئەویش لە رێگەی وازهێنان لەو خۆراکانەی زیان بە قژ دەگەیەنن و بەردەوام بوون لەسەر ئەو سیستمەی قژ پێویستی پێیەتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چەند جۆرێكی جۆراک کاریگەری لەسەر ئەگەری کەمبوونەوەی کەچەڵی هەیە، بەتایبەت ئەو خواردنانەی چەوری سوودبەخش و کاربۆهیدرات و پرۆتینی خاڵی لە چەوری و ڤیتامین و کانزاکانیان تێدایە”.

ئاشکراشیکرد، “هەریەکە لە ئاوی سپێناغ، ئاوی خەیار، ئاوی گێزەر، ئاوی ئالۆڤێرا، بەشێكن لەو خۆراکە تەندروستانەی سوودیان بۆ بەهێزبوونی قژ هەیە”.

 

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) عێراق گەیشتە فاینەڵی جامی کەنداو

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی چی دەوێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share