ئەڵمانیا چی بۆ كارەبای هەرێم و عێراق دەكات؟

وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بە گازی سروشتی

عێراق 12 هەزار مێگاوات كورتهێنانی لە وزەی كارەبادا هەیە و وەزیری بوارەكە دەڵێت، كۆمپانیایەكی ئەڵمانی چارەسەری دەكات.

زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبای عێراق رایگەیاند، رێككەوتنیان لەگەڵ كۆمپانیای سیمنزی ئەڵمانیدا كردووە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا.

وتیشی، رێككەوتنی ئەمجارەی بواری كارەبا جیاوازە، بەو پێیەی سوود لە غازی سروشتی وەردەگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و ئەو غازەی دەسووتێت و بەفیڕۆدەچێت، كۆمپانیا ئەڵمانییەكە بەگەڕی دەخات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا.

لە چەند رۆژی رابردوودا بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای سیمنز رێككەوتنێكیان لە بواری كارەبادا ئیمزاكرد. وەزیری كارەبا جەختدەكاتەوە كە لە ماوەی ئەمساڵدا بەشی گەورەی رێككەوتنەكە جێبەجێدەكرێت و گرێبەستەكان واژوودەكرێن.

بابەتی پێشتر

داڤۆس: تەنها %1ی دانیشتووانی جیهان دوو لەسەر سێی سامانی جیهان دەبەن

بابەتی دواتر

سندوقی رەشی فڕۆکە نیپاڵییەکە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

كەمێك لەمەوبەر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد. ئامانج لە سەردانەكە، بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی لایەنە…
زیاتر ببینە

رۆژی پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی

ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بەهۆی نەورۆزەوە پشووە. لە راگەیەندراوێکدا ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share