کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارەکانی پێشوو، لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کەمێک نزمدەبێتەوە.
هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.