غەریب ئەحمەد: تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راپۆرتی هاوبەشی هەولێر و بەغداد دەخرێتەڕوو.

وتیشی، “تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە”.

لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم غەریب ئەحمەد، وتی، گرێبەستە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە بەردەستەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەك لیتر بەنزینە حكومییەكەی كار نادرێت بە سلێمانی
بڕی غازی پێویستی تایبەت بە هاوڵاتییان ناگاتە سلێمانی و دەدرێتە بازرگانی

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی غاز ‏پەیوەندیدارە بە نەگەیاندنی بڕەغازی تایبەت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share