هێزە ئەمنییەكان لە بەغدادی پایتەخت بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، چەند كەسێكی نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر مەزارگەی كەسایەتییەك و دزییان لە مەزارگەكە كردووە.
میدیاكانی عێراقيش بڵاویانكردووەتەوە، چەند كەسێكی نەناسراو چوونەتە سەر مەزارگەی شێخ جونەید بەغدادی لە ناوچەی عەلاوی لە ناوەڕاستی شاری بەغداد و دەرگای ئەو مەزارگەیەیان شكاندووە و پارەی مەزارگەكەیان دزیووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تاوەكو ئێستا تۆمەتبارەكە دەستگیرنەكراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.