قوباد تاڵەبانی: پشتگیریی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوی گەندەڵی دووپاتدەکەینەوە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوی گەندەڵی دووپاتدەکەینەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە بەغداد لە کۆبوونەوەم لەگەڵ باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەوروپا جەختم لە سیاسەت و هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە کە نەک تەنیا نابینە بەشێک لە شـ.ـەڕ و ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو بەپێی سەنگ و قورسایی خۆمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەمان.

دەشڵێت، پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەروەها هەنگاوەکانی پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسیی عێراق دووپاتکردەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، دۆخێکی نوێ لە ناوچەکەدا هاتووەتە ئاراوە و لەم دۆخە نوێیەدا دواخستنی لەوە زیاتری پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی قەرەبوونەکراو بە پێگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

ئەوەش دەڵێت، بەردەوامبوونی حکومەتی کاربەڕێکەر خاڵێکی لاوازە بۆ هەرێمی کوردستان و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و ئاڵنگارییەکان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بە تێگەیشتنی نوێوە پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share