کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ناوی کارمەندانی سەر سندوقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران نزیکەی 800 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان تۆمارکردبوو، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەو ژمارەیە بە تیروپشک 250 هەزار کەسی بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژارد.
بڕیارە ئەو کارمەندانەی لە تیروپشکدا ناویان دەرچووە خولی تایبەتی راهێنانیان پێببینرێت، دوای تەواوبوونی کارەکانیشیان بەپێی ئەرکەکانیان لەنێوان 150-400 هەزار دیناریان وەک پاداشت پێبدرێت.
ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکردووە دەتوانن ئەپڵیکەیشنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە مۆبایلەکانیان داببەزێنن و لەرێگای داخڵکردنی ژمارەی دەنگدەری سەر کارتی دەنگدانیان لە بەشی کارمەندی سەر سندوق دڵنیاببنەوە لە دەرچوونی ناوەکانیان لە تیروپشکەکەدا.
-ئەپڵیکەیشنی کۆمسیۆن بۆ سیستمی ئەندرۆید
– ئەپڵیکەیشنی کۆمسیۆن بۆ سیسیمی ئای ئۆ ئێس