ئەو گەنجەی پادشای هێلكەبارانكرد بە پێبژاردن سزادرا

گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ دوێنێ هەینی سزای دارایی 100 پاوەند (122 دۆلار)ی بەسەردادرا بەهۆی ئەوەی لە كانونی یەكەمی رابردوو هێلكەی گرتووەتە شا چارلزی سێیەمی پادشای بەریتانیا لەمیانەی سەردانەكیەدا بۆ شاری لۆتن لە باكووری لەندەن.

هاری سپارتاكۆس مای لە بەردەم دادگادا دانینا بەو كارانەی پێی تۆمەتباركراوە.

داواكاری گشتی لەمیانەی دانیشتەكەدا رایگەیاند، هاری لەبارەی هۆكاری هەڵسوكەوتەی بەو پۆلیسانەی رایانگرتووە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ كردووە وتووە كە سەردانەكەی پادشتا بۆ شاری لۆتن-ی “هەژار” لە 6ی كانونی یەكەمدا نیشانەی “بێ ئەدەب”ییەتی.

دادوەریش وەڵامیداتەوە كە “كەسێكت كردووەتە ئامانج، پاڵنەرەكەت هەرچییەك بێت”.

سەرەڕای سزا داراییەكە، پێویستە هاری 85 پاوەندی دیكە وەك تێچووی دادگاییەكە بدات.

لە سەرەتای تشرینی دووەمی رابردووش گەنجێكی دیكەی 23 ساڵان لە یۆرك-ی باكووری ئینگلتەرا راگیرا دوای ئەوەی هێلكەی بە ئاراستەی پادشای نوێی بەریتانیا هەڵدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارکۆ ڕوبیۆ: ئەمریکا هەوڵدەدات لە ڕێگەی دانوستانەوە کۆتایی بە شـ.ـەڕ بهێنێت

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە قورسی کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئارامی…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشمان بۆسەر تاران دەستپێکرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر تاران دەستپێکردووە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا: پێنج سەرنشینەكەی كەشتیی ژێردەریاییەكە گیانیان لەدەستداوە

پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كەشتییە ژێردەریاییە ونبووەكەی زەریای ئەتڵەسیان دۆزیووەتەوە و هەر پێنج سەرنشینەكەی گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەیان بۆ…
Total
0
Share