جێگری وەزیری بەرگریی ئێران لەسێدارەدرا

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لەسێدارەدانی عەلی ڕەزا ئەکبەری جێگری وەزیری بەرگریی پێشووی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە، ماڵپەڕی “میزان ئۆنلاین”ی سەر بە دەزگای دادوەریی ئێران رایگەیاند کە عەلیرەزا ئەکبەری بە “تۆمەتی گەندەڵی و سیخوڕی بە هۆی زیانگەیاندن بە ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی گواستنەوەی زانیاریی هەواڵگری بۆ بەریتانیا”، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

پێشتر ئەمریکا و بەریتانیا داوایان لە ئێران کرد ئەو سزایە لەسێدارەدانی بەسەر ئەو هاوڵاتییە بەریتانییە بە رەگەز ئێرانییەدا سەپاندوویەتی بە تۆمەتی سیخوڕی جێبەجێ نەکات.

ڤێدانت پاتەل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە “ئەگەری لەسێدارەدانی ئەکبەری و سزای لەسێدارەدانەکەی” کرد و وتی، تۆمەتەکانی ئەکبەری و سزای لەسێدارەدانی، پاڵنەری سیاسییەکانیشی قبوڵ ناکرێت.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوای “دەستبەجێ ئازادکردنی” کرد و ئەو هەوڵانەی ئیدانە کرد کە “ئەکبەری لەکاتی دەستبەسەرکردندا مادەی هۆشبەری پێدراوە و ئەشکەنجە دراوە و هەزاران کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و ناچارکراوە دان بە تاوانەکەیدا”.

ڕۆژی پێنجشەممە، ئاژانسی فەرمیی ئیرنا پشتڕاستیکردەوە کە عەلیرەزا ئەکبەری (61 ساڵ) پۆستی باڵای لە دەزگای ئەمنی و بەرگری ئێراندا هەبووە.

جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئیدانەی ئەو بڕیارەی کرد و داوای لە تاران کرد ئەو هاووڵاتییە بەریتانی- ئێرانییە لەسێدارە نەدات.

ڕۆژی هەینی، جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئێران نابێت هەڕەشەی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە بەریتانی- ئێرانییە، عەلی ئەکبەری ڕەزا جێبەجێ بکات.

بابەتی پێشتر

سێ کەس بە تۆمەتی داربڕینەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئەو خۆراکانەی زینکی پێویست بۆ جەستە دابیندەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیرە بەردەوامە لە دابەزین.. سیاسەتی ئابوریی ئەردۆغان و سەربەخۆنەبوونی بانكی ‏ناوەندی هۆكاری سەرەكین

لیرەی تورکی بەردەوامە لە شکستهێنان، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە نزمترین ئاستی ‏تۆمارکرد و لەڕیزی ئەو دراوانەدایە کە خراپترین پێگەیان…
Total
0
Share