محەمەد شیاع سودانی بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەیەكی هەرێمی كوردستان دەدات

ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێم لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراقدا كۆبوونەوە كە بەڵێنیداوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە ئاییندەیەكی نزیكدا بكات.

ژووری بازرگانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقدا كۆبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی ژووری بازرگانی سلێمانیدا هاتووە، “لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشە و گرفتەكانی بازرگانانی هەرێمی كوردستان كران و پێشنیازەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و بەرەوپێشبردنی كەرتەكانی بازرگانی و پیشەسازی خرانەڕوو و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەڵێنیدا كە كاربكات بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا”.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: نەوتەكەی عێراق بەشی 18 %ی خەڵك دەكات

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارەكەی خوێندنگەیەكی هەولێر دەكەین

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی رەمەزان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارێكی خوێندنگەیەكی ئەهلی لە…
Total
0
Share