دیار دەرسیم: دەبێت پارتی واز لەو هێڵی خیانەتە بهێنێت

هونەرمەندی باکووری کوردستان دیار دەرسیم بانگەوازێک ئاراستەی خەڵکی باشووری کوردستان و رۆشنبیران و هونەرمەندان دەکات و داوایان لێدەکات بەرامبەر هێرشی تورکیا و هاوکارییەکانی پارتی بۆ تورکیا بۆ لەناوبردنی کورد هەڵوێستیان هەبێت.

دیار دەرسیم لە بانگەوازەکەیدا دەڵێت، “وەک وڵاتپارێزێک، وەک هونەرمەندێکی گەلی کورد، مەترسییەکی گەورە دەبینم و دەمەوێت سەرنجی بۆ ئەو مەترسییە رابکێشم، ئێمە هونەرمەندین، دەمانەوێت بە هونەرەکەمان بچنە بەردەم گەل، بەڵام دۆخی سیاسی کوردستان ، ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورک لەگەڵ هاوکارەکانی لە کوردستان ئەنجامی دەدات، وا دەکات کە هەموو وڵاتپارێزێکی خاوەن ویژدان، هونەرمەند، ڕۆشنبیر، هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان ناچار بێت هەڵوێست بگرێتەبەر”.

ئەو هونەرمەندە بە تایبەتی بانگەوازی ئاراستەی خەڵکی باشووری کوردستان کرد و وتی، “مەترسییەکی لەوجۆرەیە کە هاوشێوەی لە سەدەی ڕابردوودا کرا، دوژمنانی گەلەکەمان دەیانەوێت یاری بە چارەنووسی گەلەکەمان بکەن، ئێمە بکەنە کۆیلە، کوردستان پارچە بکەن”.

رایگەیاندووە، “پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاریی دوژمنانی کورد دەکات، پارتی دەبێت واز لەم هێڵە خیانەتە بهێنن، من ویستم بە ناوێکی تر پێناسەی بکەم، بەڵام خیانەت خیانەتە، بە ناوێکی دیکە ناکرێت پێناسە بکرێت”.

روودەکاتە خەڵکی باشووری کوردستان و دەڵێت، “هونەرمەندانی کوردستان، بەتایبەتی هونەرمەندان و رۆشنبیرانی باشوور، پێشمەرگەی کوردستان، ئەو هێڵی خیانەتەی کە لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە ناوی ئێوەوە ئەنجام دەدرێت، ڕێگە بەوە مەدەن، ئێمە دەتوانین خیانەت بوەستێنین”.

 

بابەتی پێشتر

زیرەکیی دەستکرد ئەمجارە کاری بەڕێوەبەرەکان دەخاتە مەترسییەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینی چڕەوە سێ کەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share