پەرلەمانتارێك: یەك بەرمیل نەوت لە بودجەی 2023 بە 65 دۆلار دەخەمڵێندرێت

پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 لە قۆناغی كۆتاییدایە و دەنێرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە گفتوگۆی لەسەر بكرێت و لە زووترین كاتدا ئاراستەی پەرلەمان بكرێت.

یاسر حسێنی ئەندامی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، بەپێی بەدواداچوونەكانمان ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆژەی بودجەی ساڵی 2023 لە قۆناغی كۆتاییدایە و دەنێرێتە ئەنجومەنی وەزیران كە بەزووترین كات ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و ئاراستەی پەرلەمان بكرێت.

ئاشكراشیكرد، “بودجەی خەمڵێندراوی عێراق بە 140 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە و قەبارەی كورتهێنان 30 ترلیۆن دینارە و یەك بەرمیل نەوت بە 65 دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
Total
0
Share