وڵاتێكی عەرەبی خانوو بۆ عێراقییەكان دروستدەكات

قەتەڕ خانوو بۆ ئەو ئاوارانەی ناوخۆی عێراق دروستدەكات كە دەگەڕێنەوە شارەكانی خۆیان.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار بڵاویكردەوە، ئیڤان فایق، وەزیری كۆچ و كۆچبەران پێشوازیكردووە لە خالد حەمەد سلێتی، بیاڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی عێراق و قەتەڕ و رۆڵی حكومەتی قەتەڕ لە پێشخستنی دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان و یارمەتیدانیان تاووتوێكراوە.

وەزیری كۆچ و كۆچبەران ڕایگەیاندووە، “حكومەت كاردەكات بۆ دانانی ستراتیژێكی بەهێز بۆ پاڵپشتیكردنی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و هەماهەنگیكردنی وەزارەتەكان لەو بوارەدا، ئەوەش لەڕێگەی كاراكردنی رۆڵی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانەوە.”

ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایكردووە، “باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق بەڵێنی داوە وڵاتەكەی هاوكاریی ئاوارەكانی عێراق بكات.”

خالد حەمەد سلێتی، بیاڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق ڕایگەیاندووە، “حكومەتی قەتەڕ خانوو بۆ ئەو ئاوارانە دروستدەكات كە دەگەڕێنەوە شارە ڕزگاركراوەكان.”

بابەتی پێشتر

بەهۆی کەیسی بارسا گەیتەوە بارتۆمیو و چوار بەڕێوبەری بەرشلۆنە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

دیالە.. 90 ملیۆن دینار لە نووسینگەیەك دزرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share