وێستگەی گۆڕینی كارەبای مۆبایل بە شێوەی ئەزموونی بەگەڕخرا

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وێستگەی گۆڕینی كارەبای مۆبایل بە شێوەی ئەزموونی لە سەیدسادق بەگەڕخرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم، كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە وێستگەی گۆڕینی كارەبای سەیدسادق مۆبایل كە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی ژێرخانی كارەبای قەزای سەیدسادق سوودێكی زۆری هەیە بۆ دابەشكردنی كارەبای سنوورەكە بەشێوەی ئەزموونی خرایە ژێر ڤۆڵتییەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە چەند رۆژی داهاتوو دوای دەركردنی فیدەرەكانی كارەبا بەگەڕ دەخرێت و كێشەی بارزۆری چەند فیدەرێكی قەزاكە چارەسەردەكات.

وەزارەتی كارەبا راشیگەیاند، تێچووی پڕۆژەكە بڕی دوو ملیار دینارە كە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی لە 8%ی ی داهاتی كارەبا جێبەجێكراوە.

بابەتی پێشتر

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دەستیپێکردەوە

بابەتی دواتر

دەستبەسەر زیاتر لە شەش تۆن كاڵەكی خراپبوودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو دادەخەن. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، تونێلی…
Total
0
Share