خانووە زیادەڕۆكان تاپۆدەكرێن

ئەو گەڕەكانەی شاری كەركوك كە بە زیادەڕۆیی بنیادنراون، خانووەكانیان تاپۆدەكرێن، بەڵام بە مەرج.

تاپۆكردنی خانووەكان كە ژمارەیان دەیان هەزارە، بە بڕیاری حكومەتی عێراق دەكرێت و لە رێگەی شەش کەرتی شارەوانیی كەركوكەوە كارەكان راییدەكرێن، ئەو کەسانەی دانیشتووی خانووی زیادەڕۆن، دەتوانن تا 13 – 4 – 2023 مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەكانیان پێشکەشبکەن، بەو مەرجەی لە یەك خانوو زیاتریان نەبێت.

بەپێی رێنماییەكان، ئەو شوێنانەی نزیکن لە بۆریی نەوت یان تاوەری کارەبا، بڕیاری تاپۆکردن نایانگرێتەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، فەرەیدوون عادل سەرۆکی شارەوانیی كەركوك رایگەیاند، دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی دیاریكراوە، لیژنەی تایبەت دروستدەکەن تا بزانن کێن ئەو کەسانەی بڕیاری تاپۆکردنەکە دەیانگرێتەوە و دواتر كارەكانی دیكە تەواودەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندرا

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە و ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغداد هۆكاری…
Total
0
Share