هاوڵاتییه‌ك به ‌بڕێك پاره ‌و ئاڵتوونه‌وه‌ راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆ لە سلێمانی، هاوڵاتییه‌ك به ‌بڕێك پاره ‌و ئاڵتوونه‌وه‌ راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ دەکەنەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەڵێت، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له ‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆوه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ به ‌ته‌مه‌ن ده‌بینرێت‌ و ده‌برێته‌ بنكه‌ی‌ پۆلیس ‌و له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ئاگاداری بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ بڵاوكرایه‌وه‌، توانرا كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ بدۆزرێته‌وه‌ و راده‌ستیان بكرێته‌وه‌”.

راشیگەیاندووە، هاوڵاتییه‌كه‌ بڕی‌ 12 هه‌زار و 700 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ (127 وه‌ره‌قه‌) و سێ ملیۆن ‌و 960 هه‌زار دینار و بڕێك ئاڵتوون کە پێکهاتبوو لە دوو بازنگ، یەک جووت گوارە و ئەڵقەیەکی پێبووە، راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

چاودێریی بازرگانی باس لە هۆکارەکانی گرانبوونی کاڵاکان دەکات

بابەتی دواتر

سەرەڕای پەراوێزخستنی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، سلێمانی یەکەمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share