وریا ماملێ: وەک ماملێ بە دڵێکی فراوانەوە ئەو کچە ببورن

وریا ماملێ، کوڕی ماملێی هونەرمەند، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لەبارەی پرسێکی پەیوەست بە هونەرمەند ماملێ نووسینێکی بڵاوکردەوە.

وریا ماملێ، کوڕی هونەرمەندی دیاری کورد محەمەد ماملێ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “بەداخەوە لە دوێنێ شەوەوە کچە لاوێکی کورد، لە ڕووی نەزانی و تەمەنی لاوییەوە، هەندێک لێدوانی داوە کە بووەتە هۆی ئازاردانی دڵی هەوادارانی هونەری کوردی و ماملێی نەمر، ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هەڕەشەیەکی زۆر لەو کچە کراوە، تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی پۆلیسی ئـ.ـێران دەستبەسەری بکات”.

دەشڵێت، “هەموومان لەو تەمەنەدا ژیاوین، لاو بووین هەڵەمان کردووە، پێویستە هەموومان وەک هەڵەیەکی کاتیی گەنجێکی بێ ئەزموون سەیری ئەم بابەتە بکەین و لەوە زیاتر گەورەی نەکەین، دەبێت دڵمان گەورە بێت، وەک چۆن لە سەردەمی خۆیدا کۆمەڵێک بوختان و درۆیان بۆ ماملێ دروستدەکرد و دەیانوت، زیرەکی کـ.ـوشتووە یان ئەندامی سـ.ـاواک بووە، بەڵام کاردانەوەی ماملێ تەنیا بزەیەکی سەر لێوان بوو”.

لە کۆتاییدا هاتووە،”تکاتان لێدەکەم لەوە زیاتر گوشار مەخەنە سەر ئەو کچە و بنەماڵە بێتاوانەکەی، وەک ماملێ بە دڵێکی فراوانەوە بیبوورن، تا ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات کە دواتر پەشیمانی و زیانی لێبکەوێتەوە و قەرەبوو نەکرێتەوە، بیرمان نەچێت کە لێبوردەیی بەشێکی جوانی کەلتووری کۆمەڵگەکەمانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
Total
0
Share