ئیمارات: هەناری زیاتر لە هەڵەبجەی خۆشەویستەوە هاوردە دەكەین

هەزار تۆن هەناری هەڵەبجە هەناردەی ئیمارات دەكرێت، بەرپرسێكی وڵاتەكەش دەڵێت، “زیاتر هاوردە دەكەین و دەیگەیەنین بە دوو هەزار تۆن”.

ئەحمەد ئیبراهیم زاهری كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر رایگەیاند، وڵاتەكەی دەیەوێت قەبارەی هاوردەكردنی هەنار لە هەڵەبجەوە زیاتربكات.

كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر وتیشی، “هەماهەنگییەكی بەهێزمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە لەبارەی هاوردەكردنی هەنار لە هەڵەبجەی خۆشەویستەوە”.

زاهری جەختیكردەوە كە دەیانەوێت قەبارەی هەناری هاوردەكراو لە هەڵەبجەوە بگەیەنن بە دوو هەزار تۆنی ساڵانە.

پێشتر ستار مەحمود بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە ئێستای ڕاگەیاندبوو، بڕیارە ئەمساڵ لە هەڵەبجە و دهۆكەوە هەنار هەناردەی دەرەوەی كوردستان بكرێت و هەزار تۆنی لە هەڵەبجەوە دەبێت كە رەوانەی بازاڕەكانی ئیمارات دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێران لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم چووە بواری جێبەجێکردنەوە

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و…
Total
0
Share