ئارتێتا لەبارەی ئۆدیگاردەوە هەڵوێستی ئارسیناڵ ئاشکرادەکات

ڕاهێنەری ئارسیناڵ پێی وایە ئۆدیگارد سوودی زۆر بە ئارسیناڵ دەگەیەنێت

ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ، مایکڵ ئارتێتا داهاتووی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی ئەستێرەی خوازراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرادەکات.

ئۆدیگارد لە زستانی 2021وە بەشێوەی خواستن لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە ئارسیناڵ، بەو هیوایەی لە ڕیزەکانی گانەرز چانسی یاریکردنی زیاتر بەدەستبهێنێت.

مایکڵ ئارتێتای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ لەبارەی گەورە نەرویجیەکەوە بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، “بۆ چەند مانگێک مارتن ئۆدیگارد لەگەڵماندا دەبێت و پێویستە لەو ماوەیەدا زۆرترین سوود لە تواناکانی وەربگرین”.

لەبارەی بەردەوامبوون و نوێکردنەوەی بۆندی خواستی یاریزانەکەوە دەڵێت، ” لە کۆتاییدا دادەنیشین و بڕیار دەدەین، بڕیاردەدەین لەبارەی بەردەوامیدان بە پەیوەندی نێوانمان و بەرەوپێشبردنی، لەناو یاریگا مارتن کەسێکی ژیر و خاوەن کاریزما بووە، ئەوەش خەسڵەتی یاریزانێکە کە دەکرێت ببێتە سەرکردە”.

ئارتێتا لە کۆتایی وەرزدا بڕیاری بەردەوامبوونی ئۆدیگارد دەدات

لە کۆتاییشدا دەڵێت، ” ماوەیەکی کەمە لەگەڵ ئێمە یاریدەکات، بەخێرایی خۆی گونجاندووە، لەلایەن ستافی ڕاهێنان و یاریزانانەوە ڕێزی دەگیرێت و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات کێشی لە پێکهاتەکەمان زیاتر دەکات”.

ئۆدیگارد لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی ئارسیناڵەوە لە چوار ڕوبەڕوبوونەوەدا 200 خولەک یاریکردووە، تاوەکو ئێستا نە گۆڵی تۆمارکردووە نە ئەسیست.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی هۆشداری دەدات لە دۆخی ئێستای عێراق

بابەتی دواتر

بۆ لابردنی سزاكانی سەری لەلایەن ئەمریكاوە ئێران پەلەیەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share