بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ کازمی کۆدەبێتەوە

بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەکەم، لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و چەند پرسێکی دارایی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لەوانە سەرۆکوەزیران تاووتوێ دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی عەبدولناسر هیمەتی، بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پارەی گازی سروشتی و کارەبای ئێران کە داوییەتییە عێراق باسی لێوەدەکرێت.

لەکاتی سەردانەکەیدا هیمەتی ئاشکرایکردووە کە وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەیە ئەو پارانە بداتە ئێران و وەک پابەندبوون بە ڕێککەوتنی دارایی نێوان هەردوو وڵات پارەکان لە عێراق وەردەگرن.

لە سەردانەکەیدا بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی و وەزیری دارایی عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو بۆ پێدانی ئەو پارەیەی لە وەرگرتنی گازی سروشتی و کارەبادا لەسەر عێراق کەوتووە.

بابەتی پێشتر

ڕزگاربوویەکی ئەنفال: دوای دەرهێنانی گۆڕەبەکۆمەڵەکان سەگ دەمی لەناو ڕوفاتەکاندا بووە

بابەتی دواتر

تورکیا جارێکی دیکە کەشتیی ئوروچ ڕەیسی ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش 100 دۆلار…
Total
0
Share