بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات: جیهان دەكەوێتە داكشانی ئابورییەوە

بانكی نێودەوڵەتی نیگەرانە لە دۆخی ئابوریی جیهان و هۆشداری دەدات لەوەی جیهان دەكەوێتە داكشانی ئابورییەوە.

گەشەی ئابوریی وڵاتانی زلهێز لەوانە ئەمریكا، چین و وڵاتانی ئەوروپا لاوازبووە و مەترسیی گەورە هەیە ئەمساڵ ئابوریی جیهان بكەوێتە قۆناغی داكشاوییەوە، ئەمە ناوەڕۆكی هۆشداریدانەكەی بانكی نێودەوڵەتییە و لە راپۆرتی ساڵانەیدا دەڵێت، پێشبینییەكانی بۆ گەشەی ئابوریی جیهان تا ئاستی نیوە كەمكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی بانكەكە، بۆ ئەمساڵ پێشبینیدەكرێت گەشەی ئابوریی جیهان تەنها بە رێژەی 1.7% بێت، لە كاتێكدا پێشتر پێشبینیی 3% كرابوو، هۆكارەكەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ بەردەوامبوونی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی  سوود و هەڵگیرسانی جەنگ لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

نێیمار بەتەواوی لە پێکان چاکنەبۆتەوە

بابەتی دواتر

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی جوانکاری بەرزترین رێژەی نەشتەرگەریی جوانکاریی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share