لاوتارۆ (نەخێر)ی بۆ زەبەلاحەکانی ئیسپانیا کرد

هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەرمیلان، لاوتارۆ مارتینێز ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید، یان هەر یانەیەکی دیکەی ئیسپانیاوە بکات.

لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا سەبارەت بەو هەواڵانەی ئاماژەیان بە دانوستاندنی نێوان یاریزانەکە و یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، لاوتارۆ مارتینێز ڕایگەیاندووە، ” هیچ شتێک لەبارەی ئەم پڕوپاگەندانەوە نازانم، من لە ئینتەرمیلان بەختەوەرم، لە ئێستادا سەرقاڵی گفتوگۆکردنین بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەم، بەم نزیکانە بە ڕێککەوتن دەگەین”.

هەروەها لەبارەی یانەی بەرشلۆنە و هەوڵەکانی هاوینی ڕابردووەوە، دەڵێت، ” هەوڵێکی ڕاستەقینە هەبوو بۆ پەیوەندیکردنم بە یانەی بەرشلۆنەوە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە ڕووینەدا و بڕیارمدا لە ئینتەرمیلان بەردەوامبم”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بە دەستپێکی دانوستاندنەکان کرد، لە نێوان جەمسەری لاوتارۆ و ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام وەک دەردەکەوێت یاریزانەکە هەموو ئەو زانیارییانە بە پڕوپاگەندە لە قەڵەمدەدات.

بۆندی لاوتارۆ لە ڕیزەکانی نێراتزۆری تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامی دەبێت، لە ئێستادا یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی سەرقاڵی دانوستاندنن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی تاوەکو هاوینی 2026، بەو مەرجەی موچە و ئیمتیازاتی باشتر بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق تانە لە زیاتر لە 5 ماددەی یاسای بودجە دەدات

بابەتی دواتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share