پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتوو کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ماوەی پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات، بڕیارە دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە دەستپێبکاتەوە، ئەگەری زۆرە هەفتەی داهاتوو کۆببێتەوە.

تا ئێستا بە فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دانیشتنی وەرزی نوێی پەرلەمانی دیارینەکردووە.

لەو بارەیەوە ئەندامێکی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاندووە، “دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی بە پشووی یاسادانان هێنا، لیژنەکانی پەرلەمان دەستیان بە کارەکانیان کردووە، هەروەها کار هەیە بۆ چالاککردنی میوانداریکردنی بەرپرسان و گفتوگۆکردن لەسەر یاساکان، کە دەبێت لە خولی نوێی یاساداناندا دەربکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە ئەگەری زۆر لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دانیشتنی وەرزی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share