ڤیدیۆ.. لە ئاسماندا دەرگای فڕۆکەیەک کرایەوە

فڕۆکەیەکی رووسی بە کۆمەڵێک گەشتیارەوە لە بۆشایی ئاسماندا دەرگاکەی کرایەوە و دۆخێکی مەترسیداری دروستکرد.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، “فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە لە فڕۆکەخانەی ماگانی رۆژهەڵاتی سیبریا کە یەکێکە لە ناوچە هەرە ساردەکانی جیهان و پلەی گەرما 41 پلە لەژێر سفری سەدییەوەیە، بەڕێکەوتووە و لەبەرزی 10 هەزار مەتر دەرگاکەی کراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی ئەو سەرما زۆر و رەشەبایەی هاتووەتە ناو فڕۆکەکە گەشتیارەکان کە ژمارەیان 25 کەس بووە رووبەڕووی ترس و شڵەژان بوونەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “رووداوەکە سەیر و نامۆیە، چونکە لە بەرزاییەکی زۆر بەهۆی زۆری پەستانی هەواوە دەرگای فڕۆکە ناتوانرێت بکرێتەوە، هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.

باسیلەوەشکرد، “فڕۆکەکە توانیویەتی بەو دۆخەوە بنیشێتەوە و زیانی گیانی بەر سەرنشینەکانی نەکەوێت”.

 

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆلارەوە راگەیاند

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 160 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وشەی ساڵی 2020 دیاریكرا

وەرگێڕی فراوانی بەریتانی تایبەت بە فەرهەنگی زمانی ئینگلیزی (كۆلینز) ئاشكرایكرد ئەو وشەیەی زۆرترین جار لە ساڵی 2020دا بەكارهێنراوە…
Total
0
Share