ئەمریکا لە ژمارەیەکی پێوانەییدا زیاتر لە یەک ملیۆن تووشبووی کۆرۆنای لە ڕۆژێکدا تۆمارکرد

داتاکانی زانکۆی جۆنز هۆبکنزی ئەمریکی ئاشکرایانکردووە، دوێنێ دووشەممە ئەمریکا نزیکەی یەک ملیۆن و 84 هەزار تووشبووی کۆرۆنای تۆمارکردووە، کە ئەوەش زۆرترین ژمارەی تۆمارکراوە لە ڕۆژێکدا لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە تا ئێستا.

ئەمریکا بە تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە، ژمارەی پێوانەیی پێشتری تێپەڕاند کە 590 هەزار تووشبوو بوو لە یەک ڕۆژدا لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەو وڵاتە.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان لە ماڵەکانیان پشکنینی کۆرۆنا دەکەن بەبێ ئەوەی تووشبووەکان تۆماربکرێن.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا 56 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراون و زیاتر لە 820 هەزار گیانلەدەستدانیش بەو هۆیەوە تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هەر کەسێک ڤاکسین وەرنەگرێت ڕێگەی پێنادرێت لە شوێنە گشتییەکان کاربکات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، ئەوانەی مەترسین بۆ تووشبوونی هاوڵاتییان ئەگەر ڤاکسین…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریی جوانکارییەکەی کردبوو مۆڵەتی کارکردنی نەبوو

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو پزیشکەی لە سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ ژنێک کرد کە بووەهۆی گیانلەدەستدانی، هیچ مۆڵەتێکی فەرمیی…
Total
0
Share