ئالابا فریای یارییە ئاگرینەکە ناکەوێت

ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دەریان خستووە، داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی ناتوانێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی-دا بەشداریی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی (ئی ئێف ئی) ئیسپانی، دۆخی جەستەیی ئالابا خراپ نییە و پێکانە ماسولکەییەکەی تێپەڕاندووە، بەڵام ئەمڕۆ نەیتوانیوە بەشداریی یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی شاهانە بکات، ئەوەش دەریدەخات کە توانا جەستەیییەکانی ڕێگەی پێنادەن بەرامبەر سیتی بەشداری بکات.

گاریس بەیل و ئیدین هازارد بە هەمان شێوە بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن، لە بەرامبەردا لوکا یوڤیچ قۆناغی چارەسەر بوونی تێپەڕاندووە و دەتوانێت لەو یارییەدا بەشداری بکات.

بڕیارە سبەی شەو (چوارشەممە)، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانەی شاهانە لە چێوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
Total
0
Share