قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنان کۆبووەوە، رایگەیاند، بەشێکی زۆر لە پرۆژەکان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەیان پڕۆژەی تریش جێبەجێ دەکەین.
لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، ” دوای کۆبوونەوەی 4/9ی ساڵی رابردوومان لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی، لەئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو لە پڕۆژەکان مامەڵەکانیان کۆتایی هاتووە و چوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە”.
ئاماژە بەوە کراوە، “لە کۆبونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی، هەڵسەنگاندمان بۆ کارەکانی پێشوو کرد و قسەمان لەسەر پلانی 2023ش کرد، دیسانەوە جەختمان لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و هەماهەنگیی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و وەبەرهێنەران کردەوە”.
راشیگەیاندووە، “لە پلانماندایە دەیان پڕۆژەی تر لە بوارەکانی پیشەسازی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ جێبەجێبکەین”.