بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاستی ئەمساڵ و بەرزبوونەوەیەكی تری پێوانەیی تۆماركرد.
ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە 159 هەزار دینارە.
لە كۆتایی ساڵی رابردوودا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 159 هەزار و 500 دینار و پێش سەری ساڵ بەهاكەی بە چەند هەزار دینارێك دابەزی.
گۆڕانكارییەكەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار، یەكەم بەرزبوونەوەیە لەو ئاستەدا كە لە ساڵی 2023ـدا پێیبگات.